»  کوردستان
ئاڵای بەرەی توركمانی لەسەر بەشێك لە خوێندنگەكانی كەركوك هەڵدەكرێت


ژمارەیەك خوێندنگەی توركمانی لە شاری كەركوك، جگە لە ئاڵای عێراق ئاڵای توركمانیان هەڵكردووە، بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوكیش هەڵكردنی ئەو ئاڵایانە سەرپێچین”. 
عومەر قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” هیچ نوسراوێكی رەسمی نییە بۆ ئەوەی جگە لە ئاڵای عێراق هیچ ئاڵایەكی دیكە لەسەر بینای خوێندنگەكانی كەركوك هەڵبكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو ئاڵایانەی پێكهاتەی توركمانیش كە دەوترێت لەسەر خوێندنگە توركمانیەكان هەڵكراون ئەوە سەرپێچییە”. 
بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەوەردەی كەركوك، بەپێی یاسا پێویستە رێكارە یاساییەكانیان بەرانبەر بەو خوێندنگەیانە بگیرێتەبەر كە ئاڵای پێكهاتەیەكی تر لەسەر هەندێ لە خوێندنگەكان هەڵدەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ رێكارێك بۆ ئەو مەبەستە نەگیراوەتە بەر “.
ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر خوێندنگەكانی كەركوك بە تایبەتی خوێندنگە كوردییەكان لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەكانەوە.

‌ 909 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:46:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved