»  کوردستان
پەرلەمانتارێكی یەكێتی پیلانێكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات


ژمارەیەك پەرلەمانتارو بەرپرسی عەرەبی دەیانەوێت كوژراوانی داعش بە شەهید تۆمار بكرێن و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش لە رێگای دادگای فیدراڵییەوە كار بۆ پوچەڵكردنەوەی پیلانەكە دەكات.
بێستون عادل زەنگەنە، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” لە دادگای فیدراڵی سكاڵامان دژی ئەو كەس و لایەنەنانە تۆماركردووە كە ویستویانە چەند تیرۆیستێكی داعش بە شەهید تۆمار بكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”سكاڵاكە لە ئێستادا لە دادگای فیدراڵیەوە تاوەكو ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە”. 
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دوای رووداوەكانی ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئیدارەی كەركوك بەدوای چەند بیانوویەك دەگەڕا كە هەندێك خەڵكی ناوچەكانی حەویجە هاتنە سنوری كەركوك و هەندێك گۆڕیان دۆزیەوە كە ویستیان بیكەن بە گۆڕی بە كۆمەڵ و دواتر هەوڵی ئەوە بدەن و بڵێن ئەمانە شەهید كراون، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئێمە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامەكانی دادگای فیدراڵین لەسەر ئەو پرسە، تاوەكو نەتوانن بەرخودان و قوربانیەكانی هێزی پێشمەرگە و ئەو كەسانەی كە داعش بونە یاخود كەسانی دیكە،  بەیەك چاو تەماشا بكرێن”. 
جێی باسە بۆ یەكمجارە پەرلەمانتار بێستون زەنگەنە سكاڵا لە دادگای فیدارڵی بە زمانی كوردی پێشكەشدەكات. 

‌ 735 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:50:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved