»  پەڕەموچ
لەم نیشتمانە
پەری قەرەداغی (شعرەكانی دڵ)




لەم نیشتمانە گەورەدا
تەنها عاشقێك و هەژارێك و
ئازادێخوازێك ئەبینم ..
بۆنەتە چرای نێو كێڵگەی
شعرەكانم وخەندە و 
خەیاڵ و ئەوینم ...

هەژارێك كە ناگری بۆ نان
هیواو خەندەكانی دەدات
بە ڕوی ئازارە كانی ژین ....

ئازادی خواز بانگی ئازادی ئەچڕێ
رەنگی  چەخماخە ئەدات و
تاریكی رێ ئەكا نورین ....

عاشقێكێش كە عەشقەكەی
گرێ داوە بە شۆڕشی كوردانەوە ....
ئالودەی خۆشەویتییە بەخاكی كوردستانەوە ...

شەرتە  تەمەن مەودا بدا
شیعرت بۆ بكەم بە رۆمان ..
ناوی لێ بێنم شێتە گیان ..
خۆشە ویستی من وتۆ
خەندەی هەژاران و
دەنگی ئازادی خوازانە ..
بۆمێژوو دەنوسرێتەوە
ئەشق و خەبات 
بۆ رزگاری كوردستانە ..

‌ 754 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:12:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved