»  باران
ئەمینە رەحال یەكەم شۆفێری ژنە لەعێراق




یەكەم مۆڵەتی شۆفێریی كە بەفەرمیی بەژن درابێت لە ساڵی 1936 بووە و ئەو ژنەش ناو ی ئەمینە رەحالە.
ئەمینە تەمەنی 99 ساڵە و لە دایكبووی ساڵی 1919 یە لەو چاوپێكەتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی عیراقیات دەڵێت: “باوكم قایمقانی عەسكەری بووە لەسەردەمی عوسمانییەكان و مامۆستای قوتابخانەی جەنگییش بووە و دواتر بووەتە قایمقامی مەدەنی لەچەند پارێزگایەك و بەهۆی باوكم و ئەو هاتوچۆ زۆرەمانەوە و لەگەنجیم ئاواتم فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بووم، هەربۆیە نەوەستام خۆم فێركردو دوای ئەوەی 18 ساڵم تەواوكرد بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی بەغدا مۆڵەتی شۆفێری پێبەخشیم و بوومە یەكەم ژنی عێراق كە مۆڵەت وەربگرێت لە شۆفێریدا”.
ئەمینە دەگێڕێتەوە ئەوكات كە ژنێك ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی و پیاوێك لەولایەوە دادەنیشت جێی سەرنج و قسەوقسەڵۆك بوو لەو سەردەمەدا نامۆ بوو كە بە داخەوە ئێستاش ئەو بۆچونە لەسەر شۆفێری ژن نەگۆڕاوە و رۆژانە دەبینرێت كە وەكو مرۆڤی ئاسایی لێیان ناڕوانرێت.
ئەمینە ئەو كاتەی مۆڵەتی شۆفێری وەرگرتوە خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری بیبی فۆرد بووە، لە ئێستاشدا خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانییە.


‌ 591 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:14:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved