»  وەرزش
محەمەد جەبار بەشداری لە پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی ئاسیا دەكات



محەمەد جەبار یاریزانی دیاری تایكواندۆی كەركوك  و یانەی شورتەی بەغدا، بەشداری دووپاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تایكواندۆ دەكات كە لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت.
محەمەد جەبار یاوەری شاندی یانەی شورتەی كردووە بۆبەشداریكردن لەكەمپێكی راهێنان و دواتر بەشداریكردن لەپاڵەوانێتی فەجری نێودەوڵەتی كەلەرۆژانی 22-24/4 لەتاران بەڕێوەدەچێت،  پاشان راستەوخۆ بەشداری لەپاڵەوانێتی یانەكانی ئاسیا دەكات كەلەهەمان شوێن و لەرۆژانی23و24 هەمان مانگ بەڕێوەدەچن.
جێی باسە محەمەد جەبار لەپاڵەوانێتی فەجری ساڵی رابردوودا وێرای ئەوەی تووشی دەست شكان هاتبوو، بەڵام تووانی میدالیەی برۆنز بەدەستبهێنێت





‌ 87 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:24:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved