»  وەرزش
یانەی گازی باكور نوێنەرایەتی كەركوك لە خولی پلە یەكی عێراق دەكات




بڕیاربوو  رۆژانی 6و10/4 رابردوو  دوو یاری یەكلا كەرەوە  لە نێوان  هەردوو یانەی سەورەو گازی باكور  بۆ دیاریكردنی  نوێنەری كەركوك بۆ خولی پلە یەكی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەنجام نەدران.
 سەبارەت بە هۆكاری ئەنجام نەدانی یارییەكە، جەلال ئیبراهیم ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی” : دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو یانە تیروپشك كرا بۆ ئەنجامدانی دوو یاری یەكلاكەرەوە بۆ دیاریكردنی نوێنەری كەركوك، بەڵام یانەی سەورە ئامادەی یارییەكە نەبوو “. وتیشی: “ یانەی سەورە بە فەرمی نووسراوێكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك كردووەو  تیایدا داوای لێبوردنی كردووە كە نەیتووانی ئامادەی ئەنجامدانی هەردوو یارییەكە ببێت “.
 ئەو ئەندامەی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك ئەوەشیخستەڕوو:”  یانەی سەورە لە نووسراوەكەیاندا هۆكاری پاشەكشەكەیان خستۆتەڕوو كە خۆی لە قەیرانی دارایی و چەند هۆكارێكی ئیداری تر دەبینێتەوە”.
ئیبراهیم جەلال ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بەمشێوەیە یانەی گازی باكور بە فەرمی دەبێتە نوێنەری یانەكانی كەركوك لە خولی پلە یەكی عێراق “.

‌ 35 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:25:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved