»  وەرزش
سێ زۆرانبازی تازەپێگەیشتووی كەركوك بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب دەكەن


بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا لە شاری بەغدا پاڵەوانێتی زۆرانبازی تازەپێگەیشتووانی وڵاتانی عەرەب بەرێوەبچێـت و سێ زۆرانبازی شاری كەركوكیش  بەشداری تێدا دەكەن.
محەمەد نازم راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق بۆ (هەواڵ)  وتی: “ دوای 4 ساڵ بۆ یەكەمینجار وا بڕیارە لە رۆژانی 20و21 ئەم مانگە لە شاری بەغدا پاڵەوانێتی زۆرانبازی تازەپێگەیشتووانی وڵاتانی  عەرەب  بەڕێوەبچێت “.
 هەروەها وتی “ بەندە وەكو راهێنەر و سێ یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی سەورە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق  بەشداری دەكەین “.
محەمەد نازم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” یاریزانەكان پێكهاتوون لە(موهەنەد ئاسۆو جونێد ئاسۆ و ئیبراهیم خالید) و پاڵەوانێتیەكەش دەبێتە بنەما بۆ دیاریكردنی یاریزانای عێراق بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ئاسیا كە لە كازاخستان بەڕێوەدەچێت”.


‌ 1042 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:25:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved