»  وەرزش
مەجید ئەحمەد: خەونم یارییكردنە لە خولەكانی كوردستان و عێراق




مەجید ئەحمەد، یاریزانی تیپی  تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی خاك،  لەم دیدارەی لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)ـدا، حەزو ئاواتەكانی خۆی ئاشكرا دەكات و دەڵێت:” ئاواتم ئەوەیە لە خولەكانی كوردستان و عێراق یاری بكەم”.

خۆت بناسێنە؟
* ناوم مەجید ئەحمەد محەمەدەو لە دایكیبووی  ساڵی 2002شاری كەركوكم و ئێستاش خوێندكاری پۆلی سێی ناوەندیم. 
* ماوەی چەند ساڵە رووت لە یاری تۆپی پێ كردووە ؟ 
-ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە پەیوەندیم بە فێرگەی تۆپی پێی یانەی خاكەوە كردووەو بەشداری زۆربەی ئەو پاڵەوانێتیانەم كردووە كە بۆ فێرگەكان لە شاری كەركوك ساز كراون . 
* لەچ شوێنێكی یاریگادا یاری دەكەیت؟ 
- تاكی چەپی بەرگری كە زیاتر گونجاوە بۆم. 
*كێ زیاتر هانی داویت ؟ 
- كاپتن ئوسامە لە فێرگەی خاك كە لە سەرەتای پەیوەندیكردنم بەو فێرگەوە ماندوو بووە لەگەڵمدا . 
* فێرگەی خاك چی فێر كردیت ؟ 
- هاوشانی فێربوون و تووانا وەرزشیەكانمان كار بۆ لایەنی پەروەردەییمان دەكەن چ لە خوێندگا یاخود لە ژیانی رۆژانەماندا .
* خێزانەكەت تا چەند هاوكارتن ؟ 
- تا ئەو رادەییە كە خولیام بۆ تۆپی پێ كارگەری نەبێت لە سەر خوێندنەكەم . 
* ئاواتت چیە؟ 
- جگە لە بەردەوامی،  ئاواتم ئەوەیە لە خولەكانی كوردستان و عێراق یاری بكەم .

‌ 124 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:27:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved