»  وەرزش
ئەمڕۆ پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەكانی كەركوك دەردەكەوێت


وا بریارە ئەمڕۆ شەممە 14/4/2018 و لە یاریگای یانەی كەركوك  دوا یاری  خولی  یانەی پلە دووەكانی كەركوك  لەنێوان یانەكانی قەلعەو داقوق بەڕێوەبچێت كە یەكێتی  تۆپی پێی كەركوك بۆ (8) یانەی كەركوك  سازیكردبوو.
یانەی قەڵعە لە یاری پێش كۆتایی لە یانەی سۆلافی بردەوە بە لێدانی یەكلا كەرەوە بە ئەنجامی (4-2 ) و یانەی داقووق  لە هەمان قۆناغدا  لە یانەی ئەخای بردەوە بە ئەنجامی( 2-سفر) .
جێی باسە یەكەمی  خولەكە دەبێتە نوێنەری كەركوك لە خولی پاڵاوتنی یانە پلە  دووەكانی عێراق .

‌ 857 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:28:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved