نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
حەوت رۆژ لە خاشاك كاری هونەری "فریك سیگال"


 وەك بەرەنگاریەك بۆ دیاردەی پیسبوونی ژینگە ڤریك سیگالی وێنەگری ئەمریكی "پرۆژەی شۆك"ـی دەست پێكرد بە كۆكردنەوەی خاشاكی ماڵان بۆ ماوەی هەفتەیەك و دواتر خاوەن ماڵەكە وێنەی تێدا دەگرێت، ئەمەش پەیامێكە بۆ ئەوەی هەست بە ئاكامەكانی پیسبوونی ژینگە بكرێت. 
ئەم پرۆژەیی ناونراوە "هەفتەیەك لە خاشاك" كە بەشداربووان بۆ ماوەی هەفتەیەك خاشاكی ماڵەكانیان كۆدەكەنەوەو دواتر لە سەوزایی و كەشوهەوایەكی سروشتی سازگار وێنەی لەگەڵ دەگرن و بۆیان دەردەكەوێت تا چ رادەیەك دەستدرێژی دەكرێتە سەر ژینگە .
 ڤریك سیگال هەر لە تەمەنی یازدە ساڵییەوە هۆگری وێنەگرتن بووە، دواتر وێنی پیاوان و ژنانی پێكەوە گرتووە لە چەندین دۆخدا، بەڵام "حەفتەیەك لە خاشاك" دواین پرۆژەیەتی كە مایەی شۆكە و دەیەوێت بە مرۆڤەكان بڵێت بەبێ ئەوەی ئاگاتان لەخۆتان بێت ئێوە پارەیەكی زۆر لە خاشاك خەرجدەكەن، ئەمەش لە میدیاكانی ئەمریكادا بووە مایەی بایەخ و لە رێگەی ئەو وینانەوە روبەرووی واقعێكی سەیر بوونەوە. 
سەرەتا وێنەی هاورێكانی و دواتر دراوسێ و كەسوكارو نزیكەكانی كە دەبوو لەناو كۆكراوەری هەفتەیەكی خاشاكەكانی ماڵی خۆیاندا رابكشێن و وێنەیان بگیرێت كە بریتی بووە لە پاشماوەی خۆراك و كارتۆن و پاكەتی شمەك و چەندین جۆر شتی تر، ئامانجی هونەرمەند لەم زنجیرە وێنانەی كە لە چەندین پیشانگای فۆتۆگرافەری تایبەت نمایشی كردووە ئاوردانەوەی كۆمەڵگەیە لە دۆخی ئێستای پڕ لە بە هەدەردانی كۆمەڵگە و دەیەوێت هەستكردن بە بێزراوی بكرێًت لەمەڕ ئەو هەڵسوكەوتانەی كە دەبنە هۆی بەفەتارتبردنی داهات و هاوكات رێخۆشكردنە بۆ بیركردنەوەی جدیتر لە لایەنی سەرەكی ژیان كە ئابوورییە تا جۆری بیركردنەوەی مرۆڤ بۆ خەرجكردن جۆرێك لە تەندروستی تێدا هەبێت. 
ئەم پرۆژەیەەی ناوبراو بۆتە هۆی دەربڕینی نارەزایی زۆربەی كۆمپانیا زەبەلاحەكان و هێرشی زۆری دەكرێتە سەر بەوەی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قازانجەكانیان كە لە فەرهەنگی ئەواندا بە زەرەر هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەو سوورە لەسەر پرۆژەكەی بەتایبەت دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە كە كاریگەری زۆری بەسەر چەندین خێزاندا هەبووە.

‌ 1576 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:31:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved