»  هەمەڕەنگ
دووەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەرێوەچوو


چوارشەمەی رابردوو  11/4 بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەر چاو لە لێپرسراوانی حكومی و حزبی و هاوڵاتیان، دووەمین دیداری چەمچماڵ بۆ فیلمی جینۆساید لە هۆڵی رۆشنبیری چەمچماڵ بەرێوەچوو. 
سەرتای دیدارەكە بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستی بەكارەكانیكرد و دواتر وتاری بەخێرهاتن خوێندراوە. 
هەروەها لە چوارچێوەی دووەمین دیداری چەمچماڵ بۆ فیلمی جینۆساید، پێنج كورتە فیلمی كە ناوەرۆكیان گوزارشتی لە كارەساتی ئەنفال و جینۆساید دەكرد، پێشَكەشكران، هەروەها فیلمێكی درێژیش لە چوارچێوەی بەرنامە ئامادكراوەكەدا نمایشكرا. 
هاوكات هەر لە دووەمین دیداردا، پانێلێك پێشكەشكراو لە لایەن ئامادەبوانەوە سرنج و پرسیارەكان خرانە روو. جێی باسە دیدارەكە بەڕێوەبەرایەتی بەشەكانی رۆشنبیری و هونەری چەمچماڵ و هونەری سینەمای سلێمانی كە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە دیداركەی سازكردبوو.

‌ 1011 جار بینراوه‌
4/14/2018 8:32:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved