»  عێراق
دەوڵەتی قانون لەسەر گرتە ڤیدیۆییە سێكسیەكانی ژنە كاندیدەكان هاتە دەنگ




سەركردەیەك لە دەوڵەتی قانون دەڵێت بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سێكسی هەندێك ژنە كاندیدەكان دەچێتە قالبی لێدانی سیاسی نەك پیلانی دەرەكی وەك هەندێك بانگەشەی بۆ دەكەن، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بەدواداچوون بۆ ئەو مەبەستە بكەن و سزای ئەو كەس و لایەنانە بدەن كە ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە دەكەن. 
سەعد ئەلموتڵبی سەركردە لە ئیئتلافی دەوڵەتی قانون بۆ "عین العراق نیوز"وتی: بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سێكسی هەندێك ژنە كاندید لێدانی سیاسیە نەك پیلانگێری دەرەكی و ئاماژەی كرد ئەمە كارێكی قێزەونەو جێی نیگەرانییە كە لەسەر ماڵپەڕە كۆمەڵایەتیەكان كار بۆبڵاوكردنەوەیان دەكرێت و لە كەسایەتییان دەدرێت. 
ناوبراو جەختیشی كردەوە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ ئەو مەبەستە بكات و تێوەگلاوان بە بڵاوكردنەوەو بانگەشەكردن و ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە مەحكوم بكات كە رێگری دەكەن لە كاندیدەكان بۆ ئەوەی لە پرۆسەی سیاسیدا شكست بێنن، ئاماژەی بەوەشدا: كاندیدەكانمان دەبێت باگراوندی پاكیان هەبێت و هیچ فایل و مێژوویەكی وایان نەبێت كاربكاتە سەر خۆیان و ئەو لایەنە سیاسیانەی هەڵیان بژاردووە.
جێی باسە ماوەیەكە لە ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین ڤیدیۆی سێكسی ژنە كاندیدەكان بڵاوكراوەتەوە كە تیایاندا كەسایەتی ناوداران بە تایبەت لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ مانگی ئایاری داهاتوو رووی لە بەربڵاویكردووە.






‌ 1509 جار بینراوه‌
4/20/2018 10:52:12 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved