نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
كاندیدە سونەكانی لیستەكەی عەبادی شیعەكان نیگەران دەكەن


بونی كاندێكی زۆری سوننە لە لیستەكەی عەبادی و عامری شیعەكان نیگەران دەكات و بە لەدەستدانی پێگەی مەزهەبییان ناوی دەبەن.
كاندیدەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق كە لە مانگی ئایار  ئەنجامدەدرێت باس لەوە دەكەن كە هەندێك كاندیدانی سوننە بەشداری لەگەڵ لایەنە شیعیەكان دەكەن و عەلی بدێری پەرلەماتار لە رەوتی حیكمە هۆشداری لەمجۆرە میكانیزمە دەدات بەوەی زۆرینەی دەنگی هاوپەیمانی نیشتمانی دەسووتێت و هاوكات عەواتف نعمە لە هاوپەیمانی نیشتمانی پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات بەوەی سەرەتای نەهێشتنی تایفەگەرییە لە وڵاتدا. 
نعمە بۆ (بغداد الیوم) وتوویەتی: هەموو لایەنە سیاسیەكان بەرپرسن لە هەڵبژاردنەكانیان  و بەشداری پێكردنی كەسانی سوننە لە لیستی (النصر)ـی حەیدەر عەبادی و (الفتح)ـی هادی العامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر، خۆی لە خۆیدا متمانەی تەواویانە بە توانای ئەو كەسایەتیانە، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ نەهێشتنی تایفەگەری و دەستەبەركردنی یەكڕیزی نیشتمانی. 
سەبارەت بە لە دەستدانی دەنگی زۆرینەی نعمە دەڵێت:" نابێت بڕیارەكان بە تەنها لە لایەنێكەوە تێپەڕێندرێت بەڵكو بە هاوبەشی سوننەو كوردیش دەبێت و بەمەش هاوپەیمانی نیشتمانی بەو هۆیەوە لایەنەكان لێكنزیك دەكاتەوەو دوای هەڵبژاردنەكان هاوپەیمانی بەهێزتر لە نێوان لایەنەكان پێكدەهێنرێت. 
عەلی بدێری بۆ (بغداد الیوم) وتی: ئەو هەنگاوە وێرای لایەنی ئەرێنی بۆ هاوپەیمانی نیشتمانی هاوكات نیگەرانیش دەنێتەوە بەوەی هەندێك كەسایەتی سوننە كاریگەری وڵاتانی هەرێمایەتییان لەسەر بێت و بچنە ناو لیستی شیعەوە، كە دواجار لە زۆربەی ئەو بڕیارانە دەدەن كە لە بەرژەوندی زۆرینەی شیعەدایە. 
ناوبراو نەیشاردەوە كەپێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە دەبێتە هۆی نەهێشتنی تایفەگەری و مەزهەبگەرایی. 
هاوكات كاندیدێكی دیاری هەڵبژاردنەكانی ئێستا كە سەر بە لایەنی هاوپەیمانی نیشتمانییەو هاوكات پەرلەمانتارە لە حكومەتی ئێستا بە (بغداد الیوم)ـی راگەیاند: هاتنی كەسایەتی سوننە بۆناو لیستی شیعە جۆرێكە لە سنووربەزاندن و دەبێتە هۆی لەدەستدانی زۆرینەی شیعە كە بریتیە لە 181 كورسی پەرلەمانی و ئەمەش ئەجێندای دەرەكی و هەرێمایەتی دەیجوڵێنن بۆ ئەوەی لەنگی بخەنە ناو ریزی شیعەكان كە گەورەترین پێكهاتەن لە حكومەت. 

‌ 1469 جار بینراوه‌
4/20/2018 10:58:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved