»  کوردستان
كۆتایی ئەم مانگە تەمەنی خولی سێیەمی پەرلەمان تەواو دەبێت


بە وتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەم خولەی پەرلەماندا جیاواز لە خولەكانی دیكە هەماهەنگییەكی باش لە نێوان حكومەت و پەرلەمان هەبووەو كۆتایی ئەم مانگەش تەمەنی خولی سێیەمی پەرلەمان تەواو دەبێت.
شوان داودی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێـراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لەم خولەی پەرلەماندا جیاواز لە خولەكانی دیكە هەماهەنگییەكی باش لە نێوان حكومەت و پەرلەمان هەبووەو هیچ گرژییەك  لە نێوان هەردوو سەرۆكایەتیەكەدا نەبووە"، ئەوەشیخستەڕوو:"توانراوە لەماوەی رابردوودا چەندین یاسای گرنگ تێبپەڕێندرێت كە جیاوازی لە سەری هەبووە، وەك لێخۆشبونی بەكۆمەڵ و یاسای حزبەكان". 
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوا كۆبونەوەی ئەم خولە بڕیار بوو لە 17ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی كە تەنها 152 ئەندامی پەرلەمان ئامادەبوون، كۆبونەوەكە ئەنجام نەدرا، هەروها باسی لەوەشكرد:"لە 30ی ئەم مانگە دوا وەرزی ئەم خولەی پەرلەمانەو كۆتایبی پێدێت". 
شوان داودی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"تەنها پەرلەمان لە حاڵەتی لە ناكاو زۆر پێویست سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەتوانێت داوای دانیشتن بكات ".

‌ 429 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:00:14 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved