»  کوردستان
كۆمسیۆن: هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەدەغەكردنی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان
 رەوان تاڵیب


 بە وتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تائێستا نزیكەی پەنجا حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراون و راشیدەگەیەنێت:” هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەدەغەكردنی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان”. 
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا لەلایەن كۆمسیۆنەوە نزیكەی 50 حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە “، ئەوەشیخستەڕوو:”سەرجەم ئەو سەرپێچیانە رەوانەی كۆمسیاری باڵا كراوە، بەڵام هیچ سزایەكیان تاوەكو ئێستا بۆ نەهاتۆتەوە “.
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژانە ژمارەی سەرپێچیەكان روو لەهەڵكشانە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” سیستەمی ژمارە 11 ی 2018 سەبارەت بانگەشەی هەڵبژاردنی لیست و قەوارەكانە، ئەو ژمارەیە سەرچاوەی گرتووە لە یاسای ژمارەی 11ی 2007ی هەمواركراوە و یاسای 45 ی 2013ی هەمواركراوەتەوە ئەمە بەبڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی باڵا لە بەغدا ئەو بریارە ژمارە 11ی دەكردووە”، عەبدولباست دەروێش، باس لەوشكرد :”لە بڕگەكانی ئەو سیستەمەدا هیچ ئاماژەیەك بۆ ئەوە نەكراوە كە ئاڵای كوردستان قەدەغە بكرێت”، وتیشی:”وەك كۆمسیۆن پابەندی ئەو سیستەمەین و دەرناچین و بەپێی ئەو سیستەمە ئاساییەو قەدەغە نیە”. 
لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، راشیگەیاند:”ئەوەی رێگری لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بكات ئەوە زیادەڕۆییەو بە سەرپێچی تۆمار دەكرێت، بۆیە رێگری ناكرێت، چونكە ئەو قەوارەو لیستە رێگە پێدراوە لەلایەن حكومەتەوە كە بانگەشە بۆ خۆی بكات”. 
عەبدولباست دەروێش، روونیشیكردەوە”ئەوەی قەدەغەیە بە لایەنی كۆمسیۆنەوە لە هێماو لۆگۆكان تەنها لۆگۆی فەرمی عێراق كە داڵێكە لەگەڵ لۆگۆی كۆمسیۆن نابێت كەس بەكاری بهێنیت بۆ بانگەشە”. 

‌ 549 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:00:59 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved