»  کوردستان
لیستی نیشتمان تەقەی تێكەوت


پرسی هەڵكردنی ئاڵای حیزب لە بری ئاڵای لیستەكە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، كێشەو هەستیاری دەخاتە نێوان حیزبەكانی ناو لیستی نیشتمانەوە لە كەركوك.
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەرییەوە بەهەواڵی راگەیاند” بە پێی رێكەوتنەكانی نێوان ئێمەو بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، لە شاری كەركوك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تەنها ئاڵای لیستی نیشمان هەڵبكەین، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی خەرقی ئەو رێكەوتنەیان كردووەو ئاڵای خۆیان بەكاردێنن لە بانگەشە، لە كاتێكدا ئێمە پابەندین پێوەی”، سەرچاوەكە وتیشی “ئەو هەڵوێستە هاودیدانی نیگەران كردووەو رەخنە لەسەركردایەتی خۆیان دەگرن لەوەی وەكو لایەنێكی لاوازی نێو لیستەكە بەدەركەوتوونە”.
هەواڵ پەیوەندی كردبە حەكیم عوبێد لێپرسراوی مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە كەركوك و سەبارەت بە پرسەكە رەتیكردەوە كە هیچ جۆرە رێكەوتنێكی لەو جۆرە لە نێوانیاندا هەبێت و وتیشی “ئێمە مافی خۆمانە لەگەڵ ئاڵای لیست، ئاڵای حیزبی خۆمانیش هەڵبدەین و لەو بارەیەشەوە هیچ لایەكمان كێشەی نییە.  
هاوكات كێشە ناوخۆییەكانی نێوان سەركردەكانی هاوپەیمانی دیموكراسی هاودیدانی كەركوكی نیەگەرانكردووە، بەپێی سەرچاوەكانی (هەواڵ) هەر ئەو دوبەرەییەیش بوو وایكرد بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی شاری كەركوك كەسێك وەكو بەرپرسی یەكەمی هاوپەیمانی دیموكراسی دیاری بكات، كە حەسەن بارامی جێگری پێشووی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی و خەڵكی قەزای خورماتووە.

‌ 1111 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:06:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved