»  کوردستان
قورسایی خۆی دەباتە بەغدا ... پارتی پۆستی سەرۆك كۆمار دەدات بە سوننە


پارتی بەڵێنی بە عەرەبە سوننەكان داوە، لە دوای هەڵبژاردنەكان پۆستی سەرۆك كۆمار لە كورد بسەنێتەوەو بیدات بەو پێكهاتەیە، لەبەرانبەر ئەوەش قورسایی خۆی دەباتەوە بەغداو بەنیازە بە هاوكاری هاوپەیمانە سوننەو شیعەكانی پۆستی سەرۆك پەرلەمان وەربگرێت.
بە پێی زانیارییەكانی (هەواڵ) كە لە سەرچاوەیەكی باڵای پێكهاتەی سوننەوە دەستی كەوتووە پارتی بەڵێنی بە عەرەبە سوننەكان داوە، لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێـراق پۆستی سەرۆك كۆمار لە كوردو یەكێتی بسەنێتەوەو بیدات بەو پێكهاتەیە، لەبەرانبەر ئەوەش بەنیازە بە هاوكاری هاوپەیمانە سوننەو شیعەكانی بەغدا پۆستی سەرۆك پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە سازشكردنی پارتی لە پۆستی سەرۆك كۆمار چاودێرێكی سیاسی بە  هەواڵی راگەیاند”مەسعود بارزانی لەسەر ئاستی عێراق قبوڵ كراو نییە بۆ ئەو پۆستە، لەبەرانبەر ئەوەش خودی بارزانی نایەوێت لە ناو پارتیدا كەسێكی پۆستی باڵاتری هەبێت لەخۆی، بۆیە پێی باشە ئەو پۆستە بدات بە سوننەو بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بۆ كەسێك نزیك لە خۆی لە ناو پارتی دابنێت.
هەر بە پێی سەرچاوەكانی (هەواڵ) پارتی دوای هەڵبژاردنەكان قورسایی خۆی دەباتەوە بەغداو لە كۆبوونەوەكانی خۆیان باس لەوە دەكەن كەچیتر پشكی كورد لە سێ سەرۆكایەتییەكە نادرێتەوە بە یەكێتی، چونكە لەبەرانبەر پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم درواوە بەو حیزبەو لە ئێستادا شتێك نەماوە بە ناوی ئەو پۆستەو رێكەوتنامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی.

‌ 2318 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:08:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved