نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
ئێوە دەنگ مەدەن ئێمەش لێرە شەڕی كوردبوون دەكەین
بورهان حاجی سلێمان



لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان و هەوڵی لایەنە نیشتمانییەكانی كەركوك بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانی شارەكە سەبارەت بەو پیلانانەی دژ بە خۆیان و شارەكەیان ئەنجامدەدرێت، پارتیش وەكو لایەنێكی كوردی بایكۆتكاری پرۆسەكە لە كەركوك پشتی لە زیاتر لە 50 هەزار دەنگدەری خۆی كردووەو كار لەسەر ساردكردنەوەی كوردی كەركوك لە چوونە سەر سنوقەكانی دەنگدان دەكات و هەڵمەتەكانی بەو ئاراستەیەدا لە ناحەزانی كورد چڕتر كردۆتەوە.
هەرچەندە دەنگدان پرۆسەی دیموكراسی مافی هاوڵاتییە، بەڵام لەهەندێ حاڵەتدا بەتایبەتی لەگەڵ بوونی ململانێی باڵادەستی نەتەوایەتی و شەڕی شوناس ئەو مافە دەبێتە ئەركی تاك بە تاكی كۆمەڵگە، ئێستا ئەو هێرشە سایكۆلۆژییەی دەكرێتە سەر تاكی كورد لەم شارە پاڵپشتە بە رەهەندی ناوخۆیی و رەنگدانەوەی پەرتەوازەیی ناو ماڵی كورد، لایەنێك بۆ لێدانی لایەنێكی دیكە لە ناوچەی نفوزی ركابەرەكەی خەڵك لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا سارد دەكاتە، بەڵام لە ناوچەی هەژموونی خۆی كە بارودۆخەكەی هاوشێوەی كەركوكە سەرقاڵی زەماوەندی بانگەشەیە.
لێرەدا دەبێت تاكی كەركوكی ئەوە بزانێت كە تا چوونی بۆ سەر سنوقەكە ئەركی سەر شانی جێبەجێ دەكات و  لە هەڵبژاردنی لیست و كاندیدەكەش مافی ئاسایی خۆی پیادە دەكات، لەو مافەشدا پێویستە بەرژوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی رەچاوبكات و چی بكات دەنگەكەی لە گەمەی ژمارەكاندا ناچێتە خانەی پەراوێزخستن و سووتانەوەو دەبێت بە ژمارەی تەواو.
ئەوانەی كەوتوونەتە ژێر كاریگەری گوتارێكی سۆزداریی سیخناخ بە ئەجێندای حیزبی و ئیلتزاماتی هەرێمایەتی، پێویستە بپرسن بۆچی تەنها ئەم نمایشی شیوەنەو فرمێسكە تیمساحییانە بۆ كەركوك ؟ بۆچی تەنها لە كەركوك گۆڕەپان بۆ عەرەبی شۆڤێنی و توركمانی تۆڕانی چۆڵ بكەین كە هیچ كات نیازە خراپەكانیان ناشارنەوە؟ ئەوانەی بە باڵانسی نەتەوەییان لە كەركوك تێكداوەو نەهاتنەوە لە ئاوارەیی، جگە سەختی ژیان و پشتگوێخسن چییان دەستكەوتووە؟ بێگومان ئەوانەی دەنگیش نادەن، سبەی بەهەمانشێوە پشتگوێ دەخرێن، هەر كەسێك دەیەوێت ئازاری دابڕان لە زێدو وار بزانێت با ئاوارەبوونی دوای راپەڕینی بەهاری 1991 بێنێتەوە یاد كە دوای دابڕان لە شارەكەیان لە چ كۆلەمەرگییەكدا دەژیان و چۆن ببونە بارگرانی بەسەر شارەكانی دیكەوە، بێگومان ئەوانەی ئێستاش لە ماوەیەكی كەمدا حیزبیش لێیان بێزاردەبێت، ئەوەش بە ئاشكرا لە گەڕانەوەی بەردەوامی ئاوارەكاندا بەدی دەكرێت، بۆیە ئەگەر دەتەوێت ئەو تراژیدیایە دووبارە بكەیتەوە ئەوە نە بگەڕێوە بۆ شارەكەی خۆت و نە دەنگیش بدە، بەڵام ئێمە ئیدی لە شاری خۆمان سەنگینین، با دروشمی لێرە ناڕۆین بكەین بە دەنگ و بیخەینە ناو سنوقەكانی دەنگدانەوەو چارەنووسمان ئەوەیە شەڕی كوردبوونمان لە شارەكەی خۆمان بكەین.   

‌ 1957 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:09:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved