190 گەنجی تر لە رۆژئاوای كوردستان دەبنە شەڕڤان
دوای تەواوكردنی خولێكی پەروەردەیی لە گرێ سپی، 190 گەنج بوون بە شەڕڤان و چوونە ڕیزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە.
رۆژی 16/4/2018 لەگرێ سپی رۆژئاوای كوردستان 190 گەنجی دیكە بوونە شەڕڤان ئەویش دوای ئەوەی خولێكی پەروەردەیی یەك مانگیان تەواو كردو لە مەراسیمێكدا ناسێنران.
لەو مەراسیمەدا فەرماندەكانی هەسەدە بەشدار بوون و ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، ئەوان هەتا دوایی خاكی خۆیان دەپارێزن و بەردەوامن لە بەرگری و بەرخۆدان و پێشوازیكردن لە شەڕڤانانی نوێ.
|