لەپانێلێكدا ژنانی چالاك رۆڵ و قوربانیەكانی ژنان دەخەنەڕوو
لە پانێلێكدا بەشێك لە ژنە چالاكوانانی بواری جینۆساید و ئەنفال، باس لە ڕۆڵ و قوربانییەكانی ژنان لە شاڵاوی ئەنفالدا دەكەن.
رۆژی 14/4/2018، زانكۆی چەرموو لە شارۆچكەی چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پانێڵێكی بەناونیشانی "ژن و هەستانەوەی دوای پرۆسەی ئەنفال"، بۆ چوار چالاكوانی ژن لە بواری پرسی ئەنفال رێكخست.
لە سەرەتای پانێڵەكەدا، ئەوە خرایەڕوو: 90%ی گۆڕە بەكۆمەڵەكان هی ناوچەی گەرمیانن، باس لەوەش كرا كە چۆن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا ژن و منداڵ پێكەوە زیندەبەچاڵكراون، بەڵام ژنانی كورد و كەسوكاری ئەنفالكراوان تا ئێستا لە خەبات و ژیان بەردەوامن.
|