»  وەرزش
یانەی سەورە پرۆژەیەكی وەبەرهێنانی گرێداوە بە خولی پلە یەكی عێراق



تیپی تۆپی یانەی سەورە لە ئەنجامدانی یارییە یەكلاكەرەوەكەی  بەرامبەر گازی باكور، بە بڕیارێكی دەستەی كارگێڕی یانەكە پاشەكشێی كرد.
سەبارەت بە هۆكاری پاشەكشێ كردنیان، سەعید نوری ئەندامی دەستەی كارگێڕی و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سەورە،  بۆ (هەواڵ) وتی: “ دوای دیاریكردنی وادەی هەردوو یارییەكەمان بەرامبەر یانەی گازی باكور، دەستەی كارگێڕی یانەكە بڕیاریدا پاشەكشێ لە خولی پلە یەكی عێراق بكات”.
هەروەها وتیشی:”  دەستەی كارگێڕی یانەكە  هۆكاری  بڕیارەكەی گرێداوە بە  ئەنجامدانی  پرۆژەیەكی وەبەرهێنان  لە یانەكەمان  لە لایەن وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراقە “.
سەعید نوری ئەوەشیخستەڕوو:” تا ئێستا پرۆژەكە جێبەجێنەكراوە  و پێدەچێت  بڕیارەكەی دەستەی كارگێڕی یانەكە ئامانجی تری هەبێت”.

‌ 824 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:23:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved