»  وەرزش
 لیژنەیەكی تۆپی پێی بچوككراو پێكدەهێنرێت


 

لیژنەیەكی تایبەت بە یاری تۆپی پێی بچوككراو  لە شاری كەركوك پێكدەهێنرێت  و وەك سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت:” ئامانجیان لە بڵاوكردنەوەی ئەو یارییەیە لە شاری كەركوكدا”.
ئازاد حەبیب، سەرۆكی لیژنەی تۆپی پێی بچوككراوەی كەركوك  بۆ (هەواڵ) وتی: “ ئەم یارییە  لە شەش یاریزان پێكهاتووەو لە سەر یاریگای فوتساڵ بەڕێوەدەچێت و یاساكانی زیاتر لە یاری فوتساڵ ئەنجام دەدرێت “ .
وتیشی: ” لە سەرەتای ئەمساڵ لیژنەی یارییەكە پێكهێنراوە ، ئامانجیشمان بڵاوكردنەوەی یارییەكەیە لە شاری كەركوك “.
 ئازاد حەبیب ئەوەشیخستەڕوو:” یەكەم كاریان ئەنجامدانی  خولێكی ناوبژیوانی یارییەكەیەو دواتر سوود وەرگرتن لەو تووانایانەی لە كەركوكدا هەن و گەشەپێدانیان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ “.

‌ 875 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:24:19 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved