»  وەرزش
 قۆناغی دووەمی خولی پاسكیلسواری یانەكانی كوردستان دوادەخرێت


فۆتۆ / یوسف كەركوكی
بریاڕ بوو  لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا قۆناغی دووەمی خولی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق/ ناوچەی كوردستان بەریَِوەبچێت بەڵام دواخرا.
لەو بارەیەوە سامان ڕەحمان،  سەرۆكی لیژنەی كێبڕكێكان لە یەكێتی ناوەندی پاسكیلسواری عێراق  بۆ (هەواڵ) وتی:” پاش ئەوەی  قۆناغی یەكەمی خولەكە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بڕیاردرا لە كۆتاییەكانی مانگی چوار لە شاری كەركوك بەڕێوەبچێت”.
وتیشی:” بەهۆی  خەرج نەكردنی بودجەی خولەكە لە لایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقەوە بڕیارماندا بە دوا خستنی وادەی قۆناغی دووەمی خولەكە “.
سامان رەحمان ئەوەشیخستەڕوو:” هەر كاتێ بودجەكە خەرج كرا بە رەچاوكردنی دۆخی پاسكیلسواری یانەكان خولەكە بەڕێوەدەچێت”.
سەرۆكی لیژنەی كێبڕكێكان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بڕیاردرابوو  قۆناغی دووەم لە شاری كەركوك بەڕێوەبچێت، بەڵام هەندێك لە یانەكان پێیان راگەیاندوون گەر ركابەرییەكان لە كەركوك ئەنجام بدرێن، ئەوە بەشداری ناكەن “.


‌ 902 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:24:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved