»  وەرزش
چوار یاریزانی كەركوك بۆ ریزی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق هەڵدەبژێردرێن


چوار یاریزانی باسكەی كەركوك لە ئاستی تازەپێگەشتوان  هەڵبژێردران بۆ ریزی هەڵبژاردیی باسكەی عێراق.
محەمەد رەحیم راهێنەری فێرگەی باسكەی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی”  بە مەبەستی دروستكردنی پێكهاتەیەك بۆ هەڵبژاردەی باسكەی تازەپێگەیشتووانی عێراق، یەكێتی باسكەی عێراق لە سەرەتای هەفتەی رابردوو تاقیكردنەوەی بۆ ژمارەیەك یاریزانی باسكە ئەنجامدا “.
هەروەها  وتی:” لە كۆی 50 یاریزانی بەشداربووی تاقیكردنەوەكان (20) یاریزان هەڵبژێردران كە چواریان یاریزانی شاری كەركوكن و بریتین لە (  مستەفا ئازاد، سەرمەد سەعید، محەمەد ئیحسان و عەلی مەڕوان) “ . 
ئەو راهێنەرە ئەوەشیخستەڕوو:”منیش یەكێكم لە چوار راهێنەرەی پالیوڕاوم بۆ راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی  عێراق “.
محەمەد رەحیم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” یاریزانەكانی كەركوك خاوەن  بەرزترین باڵان  لە نێو یاریزانە هەڵبژێردراوەكان”. 

‌ 969 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:26:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved