نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
كە پەند وەرناگرن نۆشی گیانتان بێت




لە درێژەی هەوڵ و پیلانە هاوبەشەكانی چەند لایەنێك دژ بە یەكێتی، هەڵمەتێكی میدیای چڕی كراوەتەسەرو هاوبار تەڵەو بۆسەی جۆراوجۆریان بۆ كاندیدو بەرپرسەكانی ناوەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیبەنێت كە یەكێتی چ حیزبێكی تۆقێنەرە بۆ پێگەی حیزبەكانی دیكە بە مەرجێك ئەگەر لێپرسراو و كادیرەكانی خۆی نەبێتە بەشێكی بێئاگاو بەئاگا لە جێبەجێكردنی ئەو پیلانانە.
ئێمەی كادیرانی دڵسۆزی خوارەوە نیگەرانین لەوەی بۆچی لێپرسراوانمان ئەوەندە تامەزرۆی دەركەوتنن لە كەناڵەكانی نەیارانمان، كە هەموو جار بە زیانی خۆیان حیزبەكەیان لە لایەك و لەلایەكی دیكەشەوە بە قازانجی نەیارانی یەكێتی دەشكێتەوە، ئایا خۆمان كەناڵ و مینبەری راگەیاندنمان نییە؟! زۆر سەیرە هەموو جارێك كە هەڤاڵێكمان لە شاشە نەیارەكانەوە دەردەكەوێت دەست لەسەر دڵ سەیری دەكەین و لە خودا دەپاڕێینەوە تاكو نزاكانمان قبوڵ بكات و ئەو هەڤاڵانە لەم (لۆست تایم)ەدا فاوڵێكی كوشندە نەدەن، بەڵام هیچ جارێك نزاكانمان جێگیر نابێت، چونكە خودا دەفەرمێت (لا یغیر الله مافی قوم حتی یغیروا مافی انفسهم) واتا خودا هیچ شتێك لە میللەتێكدا ناگۆڕێت ئەگەر خۆیان گۆڕانكاری نەكەن، ئەوانەی ئێمەش چەندین ساڵ چانسی بەخۆداچوونەوەیان پێدەدرێن، بەڵام بێسوودە..
بۆیە داوا لە بەو برادەرانەی سەرەوە تا ناوەڕاست دەكەین واز لە حەزی خۆدەرخستن لە كەناڵەكانی ئەوبەر بهێنن بە تایبەتی تاكو دوای 12ی ئایار، چونكە دەبێت باش لەوە تێبگەن كە لەبەر خاتری چاوە جوانەكانتان نییە دەتانكەنە میوانی شاشەكانیان، بەڵكو تەڵەیەكە كە بەداخەوە هەموو جار تێیدەكەون.
پێویستە پرسی دەرنەكەوتن لە شاشە مەرامدارەكانەوە بكرێتە بڕیاری مەكتەبی سیاسی و لەسەرجەم ئۆرگان و جومگەو ئاستەكانی یەكێتی گشتاندنی بۆ بكرێت و سزای قورس بۆ سەرپێچیكاران دابنرێت و لە پێشدا ئەندامە بەڕێزەكانی ئەو مەكتەبە پابەند بكرێن پێوەی، چونكە هەر بەڕاستی خوڵاسەی دیاردەكە ئەوەیە “گەورە ئاو ئەڕژێنێت و بچوك پێی تیا ئەخشێنێت!”، هەندێك ئەو برادەرانەی سەرەوەش بوونەتە قدوەیەكی ناشرین هەر خەریكی ئاو رژاندن لەبەر پێی خۆیان و حیزبەكەیان!!
ئیمزا
كادرێكی یەكێتی

‌ 1636 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:26:59 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved