»  هەمەڕەنگ
لە30یەمین ساڵیادی ئەنفالدا بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری كەركوك سێ رۆژ چالاكی ئەنجامدا


بە بۆنەی 30مین  ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفالدا، بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری كەركوكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سێ رۆژ چالاكی ئەنجامدا.
رۆژی یەكەم (كاتژمێر 5ی ئێوارەی 14 / 4 / 2018 لە هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی) تایبەت بوو بە دیداری شیعری لاوان و تیایدا جگە لە سێ شاعیری میوان 14 شاعیری گەنج شیعریان خوێندەوە كە لە زۆربەیاندا ئەنفال وەكو كۆستێكی مرۆڤایەتی لە دێڕە شیعرییەكانیاندا بوونی هەبوو.
رۆژی دووەم (كاتژمێر 10ی بەیانی 15 / 4 / 2018 لە هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی) پێنج كورتە فیلم و فیلمی دیكۆمێنتاری لەسەر پرسی جینۆسایدی ئەنفال پەخش كرا.
رۆژی سێیەم و كۆتا رۆژ (كاتژمێر 5ی بەیانی 16 / 4 / 2018 لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری كەركوكی) شانۆیی (تابلۆیەك لە ئومێد) نمایشكرا كە بەشێوازێكی جیاواز باسی لە نەهامەتییەكانی مرۆڤی كوردی دوای تاوانی ئەنفال دەكرد.
 (تابلۆیەك لە ئومێد) لە نوسینی عومەر سەیدو دەرهێنانی:  محەمەد سەید بوو، سیروان بێلانە - محەمەد سەیدیش رۆڵیان تیایدا دەبینی و سامان ئەبو بەكر كاری دیكۆرو  رزگار حەمە رەوف موزیك و سامان عەزیز روناكی گرتبووە ئەستۆ، هەریەك لە مەهدی شەفیق ، عەبدوڵا كاكەیی، فەلاح فایەق، یوسف جەبار ، تاهیر كاكەیی هاوكاری بەرهەمەكە بوون، كە بە سپۆنسەری پەرلەمانتار بێستوون عادل زەنگنە بەرهەمهات و كەناڵی ئاسمانی كەركوكیش كاری دەرهێنانی تەلەفزیۆنی بۆ كرد.
هەر لە میانەی مەراسیمەكەدا قەڵغان و بڕوانامەی رێزاێنان بەخشرایە ئەو كەس و لایەنانەی رۆڵیان هەبوو لە بەڕیوەچوونی چالاكییەكاندا.  



‌ 702 جار بینراوه‌
4/20/2018 11:28:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved