»  باران
لە دهۆك هێزێكی پۆلیسی چالاكی مەدەنی ژنان پێكدەهێنرێت




بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆك راگەیاندنی هێزێكی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی لە پارێزگاكە بڵاوكردەوە.
رۆژی 23/4/2018 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆك پێكهێنانی هێزێكی نوێ پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی راگەیاند كە سەرجەمیان كچ و ژنن و لە 70 كەس پێكهاتوون.
ئاشكراشیان كردووە پێكهێنانی ئەو هێزە بۆ بەشداری پێكردنیان لە چالاكیە مەدەنییەكان بە تایبەتی ئەوانەی ژنان بەشداری تێدا دەكەن بەكاردەهێنرێن تا بەشێوەیەكی شارستانیانە ئەرك و كارەكان بەڕێوەبەرن.
جێی وتنە ئەو هێزە ئێستا لە مەشق و راهێنانە سەربازیەكاندا بەردەوامن و ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبن.

‌ 687 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:23:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved