»  وەرزش
هەڵبژاردەی كچانی كەركوك دەبێتە دووەمی پەروەردەكانی عێراق


قاسم جەمیل: ناوبژیوان هۆكار بوو بۆ سەرنەكەوتنمان


تیپی كچانی فوتساڵی پەروەردەی كەركوك تووانیان  پلەی دووەمی پاڵەوانێتی فوتساڵی  پەروەردەكانی عێراق بەدەستبهێنن، كە هەفتەی رابردوو لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردەی كەركوك  لە دوا یاری پاڵەوانێتییەكە  رووبەڕووی هەڵبژاردەی  پەروەردەی رەسافە  بوەوەو یارییەكەش بە ئەنجامی ( 5-3 ) گۆڵ  لە بەرژەوەندی پەروەردەی  رەسافە تەواو بوو.
قاسم جەمیل راهێنەری هەڵبژاردەی پەروەردەی كەركوك هۆكاری  لە دەستدانی نازەناوەكەی  گەڕاندەوە بۆ ناوبژیوان و بۆ (هەواڵ) وتی:” ناوبژیوان سێ گۆڵی بۆ تیپی بەرانبەر بە ناهەق ئەژماركرد، جگە لەوەش باشترین یاریزانی تیپەكەمان كە دێرین مەحمود بوو بە كارتی سور كردیە دەرەوەی یاریگا”.
وتیشی:” ناوبژیوان هەوڵی دەدا ورەی یاریزانەكانمان بڕوخێنێت و بە كرداریش ئەوەی ویستی ئەنجامیدا”. 


‌ 894 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:30:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved