»  وەرزش
زۆرانبازانی كەركوك دوو مەدالیا لە پاڵەوانێتی عەرەب بەدەستدەهێنن




 هەفتەی رابردوو لە شاری بەغدا پاڵەوانێتی زۆرانبازی رۆمانی  تازە پێگەیشتووانی وڵاتانی عەرەب  بەڕێوەچوو كە ( 8 ) وڵات بەشداریان تێدا كردوو و تیایدا  عێراق پلەی یەكەمی بەدەستهێنا وزۆرانبازانی كەركوكی ریزی هەڵبژاردەی عێراق دوو  میدالیایانن دەستەبەركرد.
محەمەد نازم راهێنەری  هەڵبژاردەی عێراق  بۆ (هەواڵ) وتی: “ عێراق تووانی پلە یەكەم بەدەستبهێنێت بە كۆكردنەوەی (پێنج میدالێەی زێڕ و سێ زیوو و دووبرۆنز) “ .
هەروەها وتی “  دوو زۆرانبازی كەركوكی ریزی هەڵبژاردەی عێراق دوو میدالیان بەدەستهێنا “.
راهێنەرەكەی هەڵبژاردەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد :” جونێد ئاسۆ  لە كێشی 65 كگم میدالیەی زێڕی بەدەستهێناو ئیبراهیم خالید لە كێشی 71 كگم مەدالیای زیوی بەدەستهێنا”.





‌ 1172 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:32:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved