»  وەرزش
یوسف كەركوكی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی وەرزشی دەكاتەوە



یوسف كەركوكی،  فۆتۆگرافەری وەرزشی دیاری كەركوك  پێشانگایەكی    وەرزشی  لە شاری كەركوك ساز دەكات.
 سەبارەت بە پێشانگاكە، یوسف كەركوكی بۆ (هەواڵ) وتی: “ پێشانگاكە لە لایەن رێكخراوی كوردستان فۆتۆە رێكدەخرێت و دووەم پێشانگای تایبەتی خۆمە لە كەركوك “.
هەروەها وتی “ پێشانگاكە 20 فۆتۆی چالاكیە وەرزشیە جۆراو جۆرەكان لە خۆدەگرێت كە لە سەر ئاستی  كوردستان و عێراق بەڕێوەچوونە “ .
یوسف كەركوكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”  رەنگە لە ماوەیەكی كورتدا پێشانگاكە بكەمەوە، بەڵام تا ئێستا شوێن و كاتەكەم دیاری نەكردووە”.

‌ 938 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:33:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved