»  وەرزش
وەرزشـكارانی كـەركـوك پشـتیوانی لــە لیـستی (162)ـی یەكێتی دەكەن


وەرزشكارانی كەركوك، دەنگدان بە لیستی(162)ـی یەكێتی نیشتمانی  كوردستان  بە گرنگ دەزانن، ئەوەش لە پێناو چەساندنی زیاتری سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال لە نێوان وەرزشكارانی كەركوك و گەشەی زیاتری وەرزشی كەركوك.
یەكێتی رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە خزمەتكردنی كۆلێژی زانكۆی كەركوك و چەندین مامۆستای لە هەرێمەوە گەڕاندەوە كۆلێژەكە.
دكتۆر رامیار حەساری، ماموستا لە زانكۆی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند: “ یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لە دوای رزگاركردنی  شاری كەركوك  رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بوژاندنەوەی وەرزشی كەركوك نەك تەنها لە سەر ئاستی  یانەو یەكێتی وەرزشیەكان، بەڵكو، لەسەر ئاستی ئاكادیمی و زانستیشدا “.
هەروەها وتیشی:”  خۆشبەختانە  هەر لە سەرەتای  كردنەوەی كۆلیژی پەروەردەی وەرزشی كەركوك، یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاڵپشتێكی بەهێزو سەرەكی هەبووە لە هەموو روویەكەوە تەنانەت چەندین ماموستای لە زانكۆكانی كوردستان هێناوەیەوە ئەو كۆلێژە”.
دكتۆر رامیار، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “ دڵنیام دەنگدان بە لیستی(162)ـی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوردستان دەبێتە هۆكار بۆ خزمەتكردنی زیاتری  وەرزش، چونكە لە بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا وەرزشی پێگەی تایبەتی هەیە، سەركەوتنی لیستەكەی مامیش دەبێتە هۆكاریكی باشتر بۆ زیاتر گەشەكردنی وەرزشی كەركوك چ لە رووی ئاكادیمیەوە بێت یاخود لە سەر ئاستی یانە و یەكیتیە وەرزشیەكان “.
بە وتەی كچە وەرزشكارێك سەركەوتنی  لیستەكەی مام،  سەركەوتنی زیاتری وەرزشكارانی كەركوك دەبێت.
ئامال خدر، كچە راكەری هەڵبژاردەی عێراق  بۆ (هەواڵ) وتی:”  یەكێتی  لە  دوا رۆخانی رژێمی بە عس و رزگاركردنی كەركوك، كارو هەوڵی زۆری داوە لە پێناوە وەرزش و وەرزشكارانی كەركوك “. وتیشی:” لە ئێستادا دەنگدان  بە لیستی (162) ئەركی سەرشانی هەموو وەرزشكارانی كەركوكە بە بێجیاوازی “.
ئامال خدر، ئەوەشیخستەڕوو:” سەركەوتنی  لیستەكەی مام  سەركەوتنی زیاتری وەرزشكارانی كەركوك دەبێت”.
 راهێنەرێكیش دەنگدان بە لیستی (162) بە ئەركێكی پیرۆز و سەرشانی وەرزشكاران دەزانێت.
چالاك مەحمود راهێنەری كێك بۆكسینگی كەركوك، وتی: “    یەكێتی نیشتمانی كوردستان  گەشەكردن و بەرەوپێشبردنی  رەوتی وەرزشی كەركوك  بە گرنگی زانیوە، لە رابردووشدا لەو پێناوەدا كاری باشی بۆ وەرزشی كەركوك كردووە “.
وتیشی “  نەك دەنگدان بەڵكۆ كاركردن بۆ سەرخستی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  بە ئەركێكی پیرۆزو سەرشانی وەرزشكارانی كەركوك دەزانم “.
چالاك مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” سەركەوتنی  لیستی یەكێتی سەركەوتن دەبێت بۆ سەرجەم ورزشكارانی كەركوك بە بێجیاوازی”. 
رۆژنامەنوسێكیش پێیوایە بۆ ئەوەی وەرزش بەرەو پیش بچێت پێویستە وەرزشكاران بچنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە بەلیستی ١٦٢ و كاندیدەكانی بدەن.
ئاكۆ بیبانی، رۆژنامەنوسی وەرزشی  وتی:” یەكیتی نیشتیمانی هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە، بڕوای تەواوی بەخزمەتكردنی وەرزشكاران هەبوەو لەسەردەمی شاخ خولی تۆپی پێی كردۆتەوە كە جەنابی خوالیخۆشبوو هەڤاڵ مام جەلال سەر مەشقی بووە”.
وتیشی:”  دوای راپەڕین، یەكێتی بیر لە دامەزراندنی لیژنەی ئۆلۆمپی كردەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد:” لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق، یەكێتی دەستكراوە بووە لە خزمەتكردنی وەرزشكاران و دووبارە بونیادنانەوەی یانەو یەكیتیە وەرزشیەكان و بوژانەوەی رەوتی وەرزش”.
ئاشكراشیكرد:” بۆئەوەی وەرزش بەرەو پیش بچێت و  پاشەكشە نەكات، پێویستە  تەواوی وەرزشكارانی كەركوك  بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە  بەلیستی ١٦٢ و  كاندیدەكانی بدەن”.
وەرزشكارانی كەركوك قەرزاری پاڵپشتییەكانی سەرۆك مام جەلالن، تەنها بە دەنگدان بە لیستی (162) دەتوانن ئەو قەرزە بدەنەوە. 
دێرین مەحمود،  كچە یاریزانی فوتساڵ، وتی:”  لەگەڵ  ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای پرۆسەی  ئازادی و  رزگاركردنی  شاری كەركوك، هەوڵ و كاری گەورەی ئەنجامدا بۆ بوژانەوەی وەرزشی كەركوك كە رۆڵی بەرچاوەیان هەبووە لە پێشكەوتنی وەرزشی كەركوك”.
وتیشی :” پێویستە  دەنگدان بە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  كاری لە پێشێنەی وەرزشكارانی  كەركوك  بێت لە پێناو هەوڵدان  بۆ گەشەی زیاتری وەرزشی كەركوك و وەرزشی كچان بە تایبەتی “.
 دێرین ئەوەشیخستەڕوو :” ئەو قەرزەی لە ئەستۆیدایە لە بەرامبەر پشتیوانی سەرۆك مام جەلال لە پاڵپشتی وەرزشكارانی كەركوك ، لەرێگای كاركردن بۆ سەر خستنی لیستەكەی مام لەكەركوك بیداتەوە”. 

‌ 457 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:34:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved