»  کوردستان
 پێوەری كارەبا كێشەیەكی تر بۆ كەركوكییەكان دروست دەكات




 بەهۆی نەبوونی پێوەری كارەباوە لە فەرمانگەكانی كەركوك ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیان هاوڵاتیان دروست دەكرێت. 
لەو بارەیەوە ئەندازیار دانیال هەمەوەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەر هاوڵاتیەك ئاستەنگی بۆ دروستدەكرێت لە كاتی مامەڵەكردندا لە هەر فەرمانگەیەكی شارەكە، ئەوە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا بكات بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ ئەنجامبدرێت و تا ئیشەكانی دوانەكەوێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”هەڵمەتی دانانی پێوەری كارەبا بۆ ماڵانی شارەكە بەردەوامی هەیەو تا ئێستا بەشێك لە گەڕەكەكانیش كارەكانیان تەواو بووە”. 
بەوتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، پرۆسەی دانانی پێوەری كارەبا (خەسخەسە) كە بەردەوامەو كراوەتە چەند قۆناغێكەوە، هەورەها باسی لەوەشكرد:”ئەو هاوڵاتیانەی خانوەكانیان تاپۆیە یاخود زیادەڕۆیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا بكەن تا ئێمە بە نوسراو فەرمانگەی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بكەینەوە تاوەكو كارەكانیان دوانەخرێت و كارئاسانیان بۆ ئەنجامبدرێت”.






‌ 905 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:36:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved