»  کوردستان
زیادكردنی رێژەی عەرەب دەكرێتە مەرجی كاركردنی رێكخراوەكان لە كەركوك
 رەوان تاڵیب


لە پارێزگای كەركوكەوە داوا لەسەرجەم رێكخراوەكانی شارەكە كراوە، جارێكی تر ناوی خۆیان تۆمار بكەنەوە بۆ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنیان پێبدرێت.
سروود محەمەد ، سەرۆكی لقی كەركوكی رێكخراوی هیوای عَیراقی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بە رەسمی  داوایكردوە رێكخراوەكان جارێكی دیكە بچنەوە پارێزگاو ناوی خۆیان تۆمار بكەنەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”مەبەستیان لەوە كارە بۆ ئەوەیە تا بزانن لە رێكخراوەكان و ئەندامەكانیان رێژەی كوردو عەرەب و توركمان چەندە “.
بەوتەی سەرۆكی لقی كەركوكی رێكخراوی  هیوای عێراقی، لە پارێزگای كەركوكەوە پێیان رایانگەیەندراوە، كاری ژمارەیەك رێكخراویان وەستاندووە بەهۆی ئەوەی بەپێی رێنمایەكانی پارێزگا كاریان نەكردووە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە نێو ئەو رێكخراوانەی كە كاریان لێ قەدەغە دەكرێت چواریان رێكخراوی نێودەوڵەتین”.
سروود محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”داوایان لە ئێمەش كردووە كە بچین و ناومان تۆمار بكەینەوە تا موڵەتمان پێدەدەنەوە”، وتیشی:”ئەو كارە نایاساییەو  ئێمە بەپێی لێهاتووی و كارایی خەڵك وەردەگرین، نەك لەسەر  بنەمای نەتەوەیی”.
هاوكات ئەوەشیخستەڕوو: ”ئێمە ئەو بابەتەمان گەیاندۆتە یوئێن و یۆنامی و قسەی زیاتری لەسەر دەكەین”.






‌ 1214 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:36:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved