»  عێراق
ئەنقەرە پیاوانی خۆی دەسەپێنێتە سەر نوسینگەی توركیای كۆمسیۆنی عێراق



بەهۆی دەستوەردانەكانی ئەنقەرەوە زۆرینەی فەرمانبەرانی نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە توركیا لە پێكهاتەی توركمان پێكدێت.
توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ژمارەیەكی زۆر عێراقی تێدا نیشتەجێیەو لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری داهاتوو دەنگ دەدەن و بۆ ئەوەش نوسینگەی ئەنقەرەی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق كراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، ئەنقەرە ژمارەیەكی زۆر لە توركمانە عێراقییەكانی دانیشتووی ئەو وڵاتە وەكو فەرمانبەر دەسەپێنێتە سەر نوسینگەی توركیای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەنقەرە لە هەڵبژاردنەكاندا.
لەو بارەیەوە سابت ئەلعەباسی سەركردە لە هاوپەیمانێتی نەینەوا بۆ ئاژانسی دجلەی راگەیاندووە:” نوسینگەی ئەنقەرەی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رەچاوی فرە پێكهاتەیی فەرمانبەرەكانی ناكات و تەنها جەختی لەسەر یەك پێكهاتەی دیاری كراو كردووە”.
ئەلعەباسی داوایشی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق كرد روونكردنەوە سەبارەت بەو رەفتارەی لقی ئەنقەرە بدات.

‌ 1000 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:43:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved