»  کوردستان
حەشدی شەعبی لە نەینەوا ئاستەنگ بۆ دەنگدەرانی یەكێتی دروست دەكات
 رەوان تاڵیب

بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی لە موسڵ لە لایەن بەشێك لە چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە ئاستەنگ بۆ لایەنگرانی یەكێتی دروست دەكەن و هەندێ جاریش پۆستەرەكان دەدڕێنن.
غیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”وەك یەكێتی هەڵمەتی بانگەشەمان دەستپێكردووە، تا ئێستاش هیچ رێگریكردنێكی بە بەرنامە نەهاتۆتە پێشمان بەو رادەیەی كار لە كادر و ئەندام و كاندیدەكانمان بكات”، ئەوەشیخستەِروو:”بەڵام بەشێك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی ئاستەنگ بۆ لایەنگرانی ئێمە دروست دەكەن و چەند پۆستەر و فلێكسێكی كاندیەكانیان دڕاندووین و سوكایەتیان پێكردون”.
بەوتەی  لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی، هەندێك لەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی،  ئاستەنگ بۆ ئەو ئەندامانەشیان دروستەكەن كە دەچن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بەوەی لە بازگەكان دوایان دەخەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەڵام وەكو رەسمی و بەپێی بەرنامە هیچ حاڵەتێكی گرتن و بردنی كادرانمان نەبووە”.
غیاس سورچی، باسی لەوەشكرد:”لە پێشوشدا لە بازگەكانی پارتی هەمانشێوەی ئێستا ئاستەنگیان بۆ كادران و ئەندامانمان دروستدەكرد”، وتیشی:”كادرانمان لەسەرجەم ناوچەكاندا و هەڵمەتی بانگەشەدەكەن و هیچ حاڵەتێكی مەترسیدار نەبووە”.
لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نشتیمانی كوردستان، وتیشی:”ئەوەی نیگەرانیە بۆ خەڵكی ناوچەكە ئەوەیە ئەو هێزەی لەوێدا هەن كەسانی نامۆن و خەڵكی ناوچەكە نین”، روونشیكردەوە:”ئەگەر هێزەكە كەسانی شارەكەو ناوچەكە بوونایە ئەوە رەوشەكە زیاتر ئارام دەبوو”. 


‌ 471 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:46:36 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved