»  کوردستان
هەوڵێكی مەترسیدار بۆ گۆڕینی میتۆدی خوێندنی كوردی لەناوچە دابڕێنراوەكان لە ئارادایە
 رەوان تاڵیب


هەوڵێك بۆ گۆڕینی میتۆدی خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێنراوەكان هەیە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك  دەڵێت:” ئەوە بابەتێكی هەستیارەو نابێت بە هیچ شێوەیەك بگۆڕدرێت”.
رەئوف سەعدوڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە وەزارەتی پەرەوەردەی عێراقەوە ، كار لەسەر پرۆژەیەك دەكەن بۆ ئەوەی  پرۆگرامی خوێندنی كوردی لەشارەكانی كەركوك و موسڵ و دیالەو سەڵاحەدین ، هاوشێوەی خوێندنی بەشی عەرەبی بێت و تەنها وەربگێڕدرێتە سەر زمانی كوردی”، ئەوەشیخستەڕوو:”پێشئەوەی ئەو پرۆژەیە ببێتە بڕیار، ئێمە  رێنماییمان پێداون كە ئەو بڕیارە پێویستە بەوجۆرە نەبێت، بەڵكو تەنها كتێبەكانی خوێندنی كوردی لە بەغداد چاپ بكرێت، یاخود ئەگەر ئەوەش ناكرێت ئەوە ئەو هاوتاكردنی خوێندنە بابەتی زمانی كوردی و بابەتەكانی كۆمەڵایەتی نەگرێتەوە”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، روونكردنەوەیان داوە كە لیژنەكان لە كەركوكەوە دروستەكەین بۆ ئەو بابەتانەی كە دەیانەوێت بیگۆڕن، چونكە ئێمە دەزانین كام بابەت پێویستە یاخود نا، هەروەها باسی لەوەشكرد:”بابەتی گۆڕینی بابەتی كۆمەڵایەتی كە هەریەكە لە وانەكانی جوگرافیا و مێژوو و هاونیشتیمانی دەگرێتەوە، بابەتێكی هەستیارە و نابێت بە هیچ شێوەیەك بگۆڕدرێت “.
رەئوف سەعدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو بابەتە هێشتا نەبۆتە بڕیار و ئێمە پێشوەختە ئاگاداریانمان كردۆتەوە، كە بەوشێوەیە رەزامەند دەبین، كە ئێمە دەمانەوێت”.

‌ 1040 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:47:14 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved