»  کوردستان
پەرلەمانتارێكی پارتی حیزبەكەی نەفرەتباران دەكات


پەرلەمانتارێكی پارتی  لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ژمارەیەك نەفرەتی ریز كردەوە كە لە زۆربەیاندا حیزب و سەركردەكانی خۆی دەگرێتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو پۆستەدا كە لە پەیجە رەسمییەكەی خۆی دوای گەیشتنی عەبادی بۆ سلێمانی و پێش چوونی بۆ هەولێر بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت” نەفرەت لەو كوردەی ئەمڕۆ پێشوازی لە عبادی كرد لە سلێمانی. نەفرەت لەو كوردەی سبەی لە هەولێر پێشوازی لە عبادی دەكات و دووسبەیش لە دهۆك”. ئەمە لە كاتێكدایە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەولێر  بە رەسمی پێشوازی لە عەبادی كرد.
ئەو پەرلەمانتارە نەفرەتێكی دیكە ئاراستە دەكات و دەڵێت “ نەفرەت لەو كوردەی زنجیری دەبابەكانی عێراقی لەبیر كرد كەبەسەر لاشەی گەنجی كورد تێپەڕی لە 16 ی ئۆكتۆبەر “. ئەمەش دەبابەكانی حەرەسی جمهوری سەدامی دێنێتەوە یاد كە لە 31ی ئابی 1996دا بەسەر لاشەی پێشمەرگەكانی یەكێتیدا چوونە ناو بینای پەرلەمانی كوردستانەوە.
شاخەوان عەبدوڵا كۆمەڵێك نەفرەتی دیكەی ریز كردووە كە لە زۆربەیاندا پەرلەمانتاران و كادری حیزبەكەی خۆی دەگرێتەوە. جێی باسە ناوبراو ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریە لە پەرلەمانی عێراق، لە لیژنەكەشدا پشتیوانی لە یاسای حەشدی شەعبی كردووە و لە هۆڵی پەرلەمانیشدا دەنگی بۆ یاساكە داوە.

‌ 4416 جار بینراوه‌
4/27/2018 11:52:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved