»  کوردستان
سبەی دوا مۆڵەتی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانە


دوو رۆژی دیكە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان زیادكراو بە وتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لە كەركوك بە (80%) زیاترە. 
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”زیاتر لە 80%ـی هاوڵاتیانی كەركوك كارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ماوەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بۆ ماوەی دوو رۆژ درێژ كراوەتەوەو هاوڵاتیان دەتوانن هەردوو رۆژی سێشەممەو چوارشەممە  سەردانی بنكەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لە كەركوك، بەراورد بە شارەكانی دیكە عێراق لە پلەی یەكەمەكاندایە، باسی لەوەشكرد:”دەنگدانی تایبەت رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات و كارتەكانی دەنگدانیش لەدوای یەكجار بەكارهێنانی بەپێی سیستەمێك  بۆ ماوەی 72 سەعات قفڵ دەبێت تاوەكو نەتوانرێت لە شوێنێكی تر دەنگی پێبدرێتەوە”.
عەبدولباست دەروێش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لەدوای دەنگدانی گشتی لە سەعات 8 ئێوارە ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكە  بڵاودەكرێتەوە”.






‌ 819 جار بینراوه‌
5/8/2018 10:51:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved