»  کوردستان
مالیكی نامەی پشتگیری بۆ پرۆژەی زۆرینەی سیاسی لە بارزانیەوە پێ دەگات



 رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایدەكات نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون سەبارەت بە پرۆژەی زۆرینەی سیاسی نامەی پشتگیری لە هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی پێ گەیشتووە. 
رۆژنامەی “القدس العربی”ی كە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەردەچێت لە راپۆرتێكی ژمارەی دوێنێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە نوری مالیكی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی بەر لە دەرۆژ چەندین لایەنی بانگهێشت كردووە وەك ئیئتلاف فەتح، رێكخراوی بەدر، هادی ئەلعامری كە دوایینیان پشتگیری لە پرۆژەی زۆرینەی سیاسی دەكات كە دەوڵەتی قانون بەنیازە كاری لەسەر بكات. 
رۆژنامەكە وتیشی ئەم پرۆژەیە دەبێتە هەنگاوێك بۆ كۆكردنەوەی فەتح و دەوڵەتی قانوون لە هاوپەیمانیەكی بەرفراوان و هێشتا پێشبركێی زۆر هەن بۆ پشتگیریكردن لە لەو پرۆژەیە كە دوایینیان ناردنی وەفدێك بووە لەلایەن ئەیاد عەلاوییەوە بۆ هەمان مەبەست. 
رۆژنامەكە وتیشی ناردنی نامەی پشتگیری لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كە مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات نیشانەیە بۆ پشتگیریكردنی ئەو حیزبەش بۆ پرۆژەكەی مالیكی.







‌ 764 جار بینراوه‌
5/8/2018 10:51:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved