»  کوردستان
سەبارەت بە پێشێلكاری هەڵمەتی هەڵبژاردن تا ئێستا پارێزگا وەڵامی شارەوانی كەركوكی نەداوەتەوە




بە وتەی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، چەندین سەرپێچی تۆماركراون و ئەوانیش لایەنی پەیوەندیداریان لێ ئاگادار كردۆتەوە.
سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”نوسراوێكی رەسمیمان بۆ پارێزگار كردووەو پێیمان راگەیاندووە كە لەكاتی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێشێلكاری ئەنجامدراوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”نوسراوێكیش ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كراوە تاوەكو لێكوڵینەوە لەو پێشێلكاریانە بكرێت”.
بەوتەی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان جۆری سزاكان بۆ لیست و قەوارەكان و كانیدەكان دیاری دەكات، كە بەشێكیان ئەگەری دەركردنیان هەیەو هەندێكشیان بە سزای ماددی غەرامە  دەكرێن، باسی لەوەشكرد:”تاوەكو ئێستا هیچ وڵامێكی ئێمە نەدراوەتەوە كە ئەوانەی پێشلكارییان كردووە، سزادراون یاخود نەدراون”.
وتیشی:”چەند شوێنیكی دیاریكراو هەبووە بۆ رێكلام كە لە رێگای شاشەكانی ناو شارەوە دەست نیشانكراوە، بەڵام كە شاشەكان تەواوبونە كاندیدەكان رێگاكان و شوێنی دیكەیان بۆ بەكارهێناوە كە سەرپێچی رێنمایەكانە”.






‌ 792 جار بینراوه‌
5/8/2018 10:52:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved