»  کوردستان
لە رۆژی هەڵبژاردندا پێشمەرگە ژمارەیەك ناوچەی كەركوك دەپارێزێت



بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی كەركوك، لە رۆژی هەڵبژاردندا هاتوچۆ قەدەغەدەكرێت و ئەركی پاراستنی بنكەكانی دەنگدانیش دەخرێتە ئەستۆی پۆلیسی ناوخۆیی و فیدراڵی و دژە تیرۆری عێراق و لە هەندێ ناوچەی پارێزگاكەش پێشمەرگە بەو ئەركە هەڵدەستێت . 
عەقید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە رۆژی هەڵبژاردندا لە 12ی ئایار هاتوچۆ قەدەغە دەكرێت”،  ئەوەشیخستەڕوو:” لە ناو شاری كەركوك پۆلیسی ناوخۆ و دژە تیرۆری عێراقی پاسەوانی بنكەكان دەكەن و لە دەرەوەی كەركوك و قەزاو ناحیەكانیش پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیس فیدراڵی بەوكارە هەڵدەستن “.
بەوتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لە چەند ناوچەیەكی كەركوك وەكو ناحیەی قەرەهەنجیرو قەرەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان هاوكاری پۆلیسی ناوخۆیی كەركوك ئەكەن بۆ پاراستنی بنكەكانی دەنگدان و سندوقەكان






‌ 921 جار بینراوه‌
5/8/2018 10:53:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved