»  کوردستان
پارتی زیاد لە لیست و كاندێدێكی بۆ هەڵبژاردنەكان لە كەركوك هەیە



 پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی پشتگیری كردن لە چەند كاندیدو لیستێكی كلدانی و توركمانی و كوردی و عەرەبییەوە لە كەركوك و خورماتوو بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە بە رەسمی بایكۆتی هەڵبژاردنی لە پارێزگاكە راگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ) یەكشەممەی رابردوو پارتی داوای لە ئەندامەكانی خۆی لەناو هێزە ئەمنییەكانی كەركوك كردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە (رەیحان حەنا ئەیوب شكرو) كاندیدی ژمارە 9ی لیستی 113ی ئەنجومەنی میللی كلدانی سریانی ئاشوری بدەن كە بەردەوام لە تەلەفزیۆنەكانی ( وار تی ڤی)  و روداوەوە ریكلامی بۆ دەكەن.
پارتی لە رێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەرەی توركمانیش بەڵێنی داوە بەشێك لە دەنگەكانی لە كەركوك بدات بە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەرۆكی لیستی 123ی بەرەی ناوبراو بۆ هەڵبژاردنەكان.
پێشتریش پارتی بەناوی كاندیدی سەربەخۆوە نوێنەرێكی لە لیستی 175ی یەكگرتووی ئیسلامی لە كەركوك داناوە كە ژمارە 9ی ئەو لیستەیە بەناوی زاهیر خەلیل محەمەدەوە.
وەكو پاداشتێكیش بۆ پشتگیرییەكانی حەمەی حاجی مەحمود بەشێك لە دەنگدەرانی ئاراستە كردووە دەنگ بە لیستی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ژمارە 170 بدەن بەتایبەتی كاندیدی ژمارە 2 فەهمی سەعید قادر كە برای روشدی سەعیدی بەڵێندەرە بەناوبانگە هەڵاتووەكەیە.
لە قەزای خورماتووش پارتی كادرێكی دیاری خۆی بەناوی شێرزاد كەریم مەجید نەجم ژمارە 2 ناسراو بە شێرزاد كەریم نەشمی خستۆتە ناو لیستی (گردبوونەوەی عراقیییەكان بۆ گۆڕانكاری) ژمارە 119ەوە.
جێگەی باسە بڕیارە بە 24 كاتژمێر پێش لە هەڵبژاردنەكان پارتی بەشێوەیەكی ناوەندی بە پێی ناوچەو ئۆرگان ئەندام و لایەنگرانی ئاگاداردەكاتەوە دەنگ بەو كەس و لیستانەی سەرەوە بدەن.

‌ 3592 جار بینراوه‌
5/8/2018 10:54:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved