»  کوردستان
لە راپرسییەكی (هەواڵ)ـدا كەركوك دەنگ بە یەكێتی دەدات


بە پێی راپرسییەكی مەیدانی كە رۆژنامەی (هەواڵ) لە گەڕەك و قەزاو ناحییە جیاجیاكانی كەركوك ئەنجامی داوە، زیاتر لە 78%ـی بەشداربووانی پارێزگاكە دەنگیان بە لیستی 162ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوەو زیاتر لە 9%یش دەنگیان بە لیستی نیشمان داوەو پەرلەمانتارێكیش داوا دەكات خەڵك دەنگەكانی خۆی و گەلەكەی نەسوتێنێت و دەنگ بە گەورەترین لیست بدات .
راپرسییە مەیدانییەكەی (هەواڵ) كە لە رێگەی 10,000 فۆرمەوە بەشداربووانی سەرووی تەمەن 18 ساڵی لە هەردوو رەگەز لە گەڕەك و قەزاو ناحییە جیاجیاكان سەرپشك كردبوو لە هەڵبژاردنی لیستێك لە لیستە كوردییەكانی شاری كەركوك، لە كۆتایی راپرسییەكەدا 8000 فۆرم گەڕایەوە.
بە پێی ئەنجامی راپرسییەكە لە كۆی 8000 بەشداربوو 6250 كەس كە دەكاتە رێژەی 78,125%ی بەشداربووانی پارێزگاكە دەنگیان بە لیستی 162ـی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوە.
لیستی نیشتمان ژمارە 183ش كە بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانی دیموكراسی و كۆمەڵی ئیسلامی لە كوردستان لە كۆی 8000 بەشداربوو 750یان دەنگیان پێداوە كە دەكاتە رێژەی  9,375%.
لیستی یەكگرتووی ئیسلامی ژمارە 175ش لە كۆی 8000 بەشداربوو 380 بەشداربووی راپرسییەكە دەنگیان پێداوە كە دەكاتە رێژەی  4,75%. 
لیستی نەوەی نوێ ژمارە 120 لە كۆی 8000 بەشداربوو 310 بەشداربووی راپرسییەكە دەنگیان پێداوە كە دەكاتە رێژەی  3,875%.
لیستی حیزبی شیوعی كوردستان و عێراق ژمارە 147 لە كۆی 8000 بەشداربوو 180 بەشداربووی راپرسییەكە دەنگیان پێداوە كە دەكاتە رێژەی  2,25%.
لیستی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ژمارە 170 لە كۆی 8000 بەشداربوو 130 بەشداربووی راپرسییەكە دەنگیان پێداوە كە دەكاتە رێژەی  2,25%.
بە گوێرەی ئەنجامی راپرسییەكە جگە لە لیستی 162 ی یەكێتی كە ئەگەری بەدەستهێنانی 5 بۆ 6 كورسی هەیە، تەنها لیستی 183 ئەگەرێكی لاوازی بەدەستهێنانی كورسییەكی هەیەو دەنگی لیستەكانی دیكە دەسوتێت.
لەو بارەیەوە پەرلەمانتار شوان داودی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (هەواڵ)ـی راگەیاند : “داوا لە خەڵكی بە ئەمەكی كەركوك دەكەم دەنگەكانی خۆی و گەلەكەی نەسوتێنێت و دەنگ بە گەورەترین لیست بدات، كە لیستی 162ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، چونكە ئەم هەڵبژاردنە سەنگی مەحەكە بۆ نەتەوەكانی كەركوك و پێویستە بە دەنگی رۆڵەكانی كەركوك كوردستانیەتی شارەكە بەسەنگ و كورسییەكان بسەلمێنین.

‌ 3342 جار بینراوه‌
5/8/2018 10:55:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved