»  پەڕەموچ
بەبێ تۆ
رووبار زەنگەنە



من بەبێ تۆ 
قەرەجێكم بێ ڕەشماڵ
نیگاركێشێكم بەبێ ڕەنگ
گۆرانیبێژێكم بێ گەرو و دەنگ
من بەبێ تۆ پرسەگێڕێكم بێ دڵنەوایی

من بەبێ تۆ
رۆژنامەنوسێكم بێ مانشێت
شانۆكارێكم بێ سیناریۆ
سیاسەتمەدارێكم بە بێ درۆ
من بەبێ تۆ دوو چاوم دوور لە بینایی

من بەبێ تۆ
ئاهەنگێكم لە گریان
بەهەشتێكم پڕ لە بێ باوەڕان
من بەبێ تۆ ئاینێكم لە گاڵتەجاڕی

من بەبێ تۆ
لەیلایەكم بەبێ مەجنون
بەهارێكم لە گەڵای زەرد
گەردونێكم بێ مانگ و ئەستێرە 
من بەبێ تۆ رووبارێكم پڕ لە وشكایی

‌ 972 جار بینراوه‌
5/8/2018 7:17:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved