»  باران
بریجیت ماكرۆن نهێنیەكی مێلانیا ترەمپ ئاشكرا دەكات



بریجیت ماكرۆن هاوسەری سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانیوێل ماكرۆن باس لە هاوشانە ئەمریكیەكەی كە میلانیا ترەمپە بەوە دەكات كە لە ماڵەوە بەند كراوە و ناتوانێت دەرچێتە دەرەوە.
هەفتەی رابردو دوای سەردانێكی فەرمی ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا و هاوسەرەكەی بۆ ئەمریكا، بریجیت ماكرۆن خانمی یەكەمی فەڕەنسای تەمەن 65 ساڵە بۆ رۆژنامەی لۆمۆند دەڵێت: لەگەڵ میلانیای 48 ساڵە كاتی خۆشمان بەسەربرد و ئەو كەسێكە رۆحیەتی پێكەنیناوی هەیە و زۆر پێكەنینی پێكەوەیە".
هەروەها دەڵێت: "میلانیا ترەمپ ناتوانێت هیچ بكات لە كۆشكدا و تەنانەت ناتوانێت پەنجەرەكانی كۆشكی سپیش بە ئاسودەیی بكاتەوە و یان لە كۆشك دەرچێت، ئەو زۆر زیاتر لە من دیل و بەندە هەر هیچ نەبێ من رۆژانە لە پاریس دەردەچم".
هاوسەری ماكرۆن كە 25 ساڵ لە پیاوەكەی گەورەترە ئەوەشی خستوەتەڕوو: "میلانیا ئەو كەسایەتییە نییە كە توند و رەق دیارە لە دەزگاكانی راگەیاندن بەڵكو ئەو ناسك و جوان و زیرەك و راستگۆشە و بە هەمو شتیش پێدەكەنێ بەڵام دەیشارێتەوە لە كامێراكان".



‌ 555 جار بینراوه‌
5/8/2018 7:22:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved