»  وەرزش
تیپە میللیەكانی كەركوك: سەركەوتنی لیستی (162) سەركەوتنی تیپە میللیەكانی كەركوكە


تیپە میللیەكان لەتێروانینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆڵ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لەبەرەو پێشبردنی  كۆمەڵگاو هەمیشە پاڵپشتی كردووەو یارمەتی تیپە میللیەكانی داوە، هەر لەم سۆنگەیەوە یاریزانان و سەرپەرشتیارانی تیپە میللیەكانی كەركوك دەنگدان و سەرخستنی  لیستی 162 یەكێتی یشتمانی كوردستان بە ئەرك و مایەی بایەخی خۆیان دەزانن :
* ئۆمید محەمەد..  جێگری سەرۆكی لیژنەی تیپە میللیەكانی كەركوك وتی: “ 
یەكێك لە دەستكەوتە وەرزشیەكانی  یەكێتی  نیشتمانی كوردستان  لیژنەی تیپە مللیەكانی كەركوك بوو كە توانی زۆرترین خزمەت بە تیپە میللیەكانی كەركوك بكات بەبێ جیاوازی لەسەرجەم بوارەكاندا، هەر لەم روانگەیە سەركەوتنی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان زامنی گەشەپێدان و بەرەوپێش چوونی تیپە میللیەكانی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوكە بەبێ جیاوازی و بەهیوای كاندیدە سەركەوتووەكانی لیستەكەش لە بەغدا كار بۆ بەرەوپێش چوونی تیپە میللیەكانی كەركوك بكەن .
*رفعەت حەسەن.. سەرۆكی لیژنەی تیپە میللیەكانی كەركوك وتی: “
یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لە سەرەتای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە كاری بۆ بوژاندنەوەو بەرەوپێشچوونی وەرزش بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی تیپە میللیەكانی كردووەو ساڵانە هاوكاری لە سەرجەم بوارەكاندا بۆ دابین كردوون،  تیپەكانی نەتەوەكانی تری شارەكەش هاوشێوەی تیپەكانی ناوچە كوردنیشنەكان هاوكاری كراون، دڵنیام سەركەوتنی لیستی (162) كە لیستەكەی سەرۆك مام جەلالە درێژەدانە بە رێبازەكەی مام لە خزمەتكردنی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك بە تایبەتی تیپە میللیەكانی شارەكە. 
 *دابان ابراهیم.. سەرپەرشتیاری  تیپی بێكەس وتی: یەكێتی لە كەركوك بایەخی زۆری بە وەرزشداوە لە نێوانیشاندا تیپە میللیەكان و لەدوای رزگاركردنی كەركوك تیپە مللیەكانی كەركوك رووی لەزیادبوون كرد ئەوەیش بەهۆی بایەخدانی یەكێتی بە تیپە مللیەكانی ئەمشارەبووە چ لەرووی كەلوپەلی وەرزشیەوە بێت یاخود سازكردنی خولی ساڵانەی  سەرتاسەری بۆ تیپە میللیەكان ، لیستی (162) دڵنیام گرنگی زیاتر بە وەرزش و وەرزشكاران دەدات كە ساڵانی رابردوودا جێ دەستیان دیاربووە لەم شارە بە تایبەتی تیپەمللیەكان، بۆیە من وەكو سەرپەرشتیاری تیپی بێكەس دەنگ دەدەم بە لیستی (162)ـی یەكێتی.
هاوكار حارس : یاریزان وتی:“  لە دوای پرۆسەی رزگاركردنی عێراق و كەركوك یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاوكاری و پاڵپشتیەكی بەهێزی تیپە میللیەكانی كەركوك بووە بێ گوێدانە بۆچوون و نەتەوەی جیاجیا،  بە مەبەستی برەودان بە كارەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەنگ بە لیستەكەی مام جلال دەدەین. 
* سەمیر ئەبو زەید.. سەرپەرشتیاری كەرتی رحیم ئاوای تیپە مللیەكان وتی:“ 
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە وەك سەرجەم بوارەكانی تر بایەخی زۆری بە وەرزش و تیپە میللیەكانی كەركوك داوە، خودی سەرۆك مام جەلال سەرپەرشتی كارەكانی دەكردو دەستەواژەی چەپكە گوڵەكەی بەكارهێناو چەند جارێك لەگەڵ وەرزشكاران كۆبوەتەوە، بێگومان دەنگدان بە لیستی (162) دەنگدانە بەدرێژە پێدان بە رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال لە گەشەكردنی تیپە میللیەكانی كەركوك، هەموو دەنگمان بۆ لیستەكەی مام جەلالە . 
*هاورێ احمد.. كاپتنی  تیپی شەهید وریا وتی:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان شتی زۆری بۆ تیپە میللیەكانی  كەركوك كردووە چ لە سازكردنی خول و قارەمانێتی یان دابینكردنی پێداویستی و كەلوپەلی وەرزشی بێت، بۆیە سەرخستنی لیستەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەركی سەرشانی هەموو تیپە میللیەكانەو دەبنە پاڵپشتیەكی بەهێز بۆ لیستەكەی مام .
* وریا فاتیح.. سەرپەرشتیاری تیپی رزگاری وتی:
یەكیتی نیشتمانی كوردستان چۆن هاوكارو هەمەهەنگی هەموو  چینو توێژیك بووە بەهەمان شێوە هاوكار و بالپشتێكی باشی تیبە میللیەكان بووە، هەمیشە هەوڵیداوە خزمەت بە وەرزش دۆستان بكات بەبێ‌ جیاوازی نەتەوەو ئایین رەگەز. هەر بۆیە دەنگدان بەلستی (162)ـی یەكێتی نشتیمانی كوردستانی لیستی شەهیدان یاخود لیستەكەی (مامی گەورە)دەنگدانە بەخوێنی شەهیدان، بۆیە داواكارم لەسەرجەم وەرزشدۆستان لە رۆژی ١٢/٥بڕۆنە سەر سنووقی دەنگدان و دەنگبدەن بەلیستەكەی مامی هەمووان. 

 

‌ 1016 جار بینراوه‌
5/8/2018 7:27:17 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved