»  وەرزش
 دوو كورد بەشداری لە خولێكی وانەبێژی ئاسیایی دەكەن


 دوو كورد بەشداری لە خولێكی وانەبێژی ئاسیایی دەكەن  كە لە وڵاتی قەتەر بەرێوەدەچێت. 
سەبارەت بە خولەكە دكتۆر نازم شێخ جەبار بەشداربووی خولەكە بە لاپەڕەی وەرزشی هەواڵی راگەیاند “ شەش راهێنەر لە عێراق بەشدارییان تێدا كردووە لە نیوانیاندا بەندەو مامۆستا خەسرەو گورون نوێنەرایەتی كوردستان دەكەین “ هەروەها وتی: “ خولەكە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سەرپەرشتی دەكرێت وانەكانیشی  كە بریتین لە وانەی تیۆری و پراكتیكی لە لایەن هەردوو وانەبێژی نێودەوڵەتی (ئەحمەد عومەر و حازم حەرب) دەوترێنەوە “ دكتور نازم روونیشیكردەوە :"مەرجەكانی بەشداربوون زۆرن دیارترینیان دەبێت هەڵگری بڕوانامەی راهێنانی (A)  ئاسیایی بێت و لەگەڵ شارەزاییەكی باشت لە زمانی ئینگلیزی هەبێت “  دكتور نازم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد.. تێچووی بەشداریكردنیان دەكەوێتە سەر ئەستۆی خۆیان و رەسمی  بەشداربوونەكەش دەكاتە 1400 دۆلار. 


‌ 223 جار بینراوه‌
5/8/2018 7:31:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved