»  وەرزش
 دەزگای هەواڵ بەشداری لە رێوڕەسمی رێزلێنانی شێخی وەرزشكارانی كەركوك دەكات


بۆ رێزگرتن لە نزیكەی نیو سەدە لە خزمەتكردن، دەزگای هەواڵ بۆ ڕاگەیاندن و رۆژنامەوانی بەشداریكرد لە رێورەسمی رێزلێنان لە  وەرزشكاری دێرین و شێخی وەرزشكارانی كەركوك شێخ ستار بەرزنجی كە نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی رێكیخسبوو. 
ئێوارەی رۆژی 1/5/2018 و لە هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەرزشی و ژمارەیەك كەسایەتی و نوێنەری یەكێتی و یانە وەرزشیەكانی كەركوك رێوەڕەسمەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان چەند وتارێك لەلایەن ئامادەبووانەوە خوێندرانەوەو تیایدا ستایشی رۆڵ و خزمەتەكانی شێخ ستار بۆ وەرزش و وەرزشكارانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرا، دواتر شێخ ستار وتارێكی پێشكەشكردو تیایدا سوپاسی ئامادەبووانی كردو سوپاسی نوێنەرایەتیەكەی كرد بۆ سازكردنی رێوڕەسمەكەو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە وەرزشی كەركوك هەمیشە فاكتەری بەهێزكردنی ژیانی برایەتی نێو پێكهاتەكانی كەركوك بووەو داوای لە ئامادەبووان كرد كاری لە پێشێنەیان  توندوتۆڵكردنی برایەتی نێوانیان بێت، لە كۆتاییدا دیاری و خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە شێخ ستار بەرزنجی.

‌ 706 جار بینراوه‌
5/8/2018 7:32:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved