»  کوردستان
پاراستن بەرگری لە ئارێز عەبدوڵا دەكات


لەبەرانبەر ئەو نیگەرانییانەی كە پەرلەمانتار و كادیرانی یەكێتی لەهەمبەر كاندیدكردنەوەی ئارێز عەبدوڵا بۆ پەرلەمانی عێراق دەریان بڕیوە، دەزگای (باس)ی سەر بە پاراستنی پارتی بەرگریەكی توند لە ناوبراو دەكات.
كاندیدكردنەوەی پەرلەمانتار ئارێز عەبدوڵا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتارە هاوڕێكانی و كادیرانی حیزبەكەی نیگەران دەكات و ناوبراو بە هۆكاری ئفلیجبوونی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دادەنێن و دوا لە دەنگدەرانی یەكێتی لە هەولێر دەكەن دەنگی پێنەدەن تاكو ئەو ئەزموونە تاڵە دوبارە نەبێتەوە. 
پەرلەمانتار شوان داودی كە لە  چوار ساڵی رابردوودا لەگەڵَ ئارێز عەبدوڵادا ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی عێراق بووە، لە نووسینێكیدا داوایەكی ئارستەی جەماوەری یەكێتی كردبوو دەنگ بەو كانیدە نەكەن، نوسینەكەش پشتگیرییەكی زۆری كادرو بنكەی جەماوەری یەكێتی بەدەستهێنا بەتایەبەتی لە هەولێرو ناوچەی باڵەكایەتی و چەندین كەسیش نوسینەكەیان بڵاو كردەوە لەوانە پەرلەمانتار ئاڵا تاڵەبانی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە  یەك دەزگای یەكێتی بەرگری لە ئارێز عەبدوڵا نەكرد و تەنها ماڵپەڕی ئاژانسی (باس)ی سەر بە پاراستنی پارتی لە هەواڵێكیدا بەرگرییەكی سەخت لە ناوبراو دەكات و هێرشی توند دەكاتە سەر داودی و تاڵەبانی، ئەمەش نیگەرانی زیاتری لای جەماوەری یەكێتی دروست كردووە سەبارەت بۆچی دەزگایەكی پاراستنی پارتی لە كێشەیەكی نێوخۆیی یەكێتیدا پشتی لایەك دەگرن و دژی لایەك دەوستنەوە؟!
لەو بارەیەوە شوان داودی بە هەواڵ نیوزی راگەیاند  " هەرچەندە جێگەی سەرسوڕمانە كە دەزگایەكی پارتی بەرگری لە هەڤاڵ ئارێز دەكات، بەڵام ئەگەر تێبینیتان كردبێت لە ماوەی ئەم مانگەی هەڵمەتی هەڵبژاردەدا جیاواز لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو، كاك ئارێز بە تەنها وشەیەك رەخنەی لە پارتی نەگرتووە، ئەوەش هەندێ لە بەرچاوڕوونیمان دەدات سەبارەت بە بەرگری دەزگایەكی سەر بە پارتی لە ناوبراو".
جێگەی باسە ئاژانسی هەواڵیی (باس)ی سەر بە ئاژانسی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوەو ئەركی سەرەكی دژایەتی كردنی یەكێتی و دروستكردنی هەواڵی چەواشەكارانەیە لەسەر ئەو حیزبە بەردەوام زیاتر لە 90%ی هەواڵە هەڵبەستراوو و چاوپێكەوتنە وەهمییەكانی لەسەر یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.  

‌ 1689 جار بینراوه‌
5/10/2018 6:23:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved