»  کوردستان
دەیانەوێت هۆڵی پەرلەمانی عێراق بكەنەوە ناوەندی پیلانگێڕی دژ بە كەركوك... گـۆڕان كۆمەڵ و یەكگرتوو پشـتگیری محەمـەد تمیم دەكـەن


لەسەر داوای پەرلەمانتاری عەرەب محەمەد تمیم پەرلەمانتارەكانی گۆڕان كۆمەڵ و یەكگرتوو لە لیستێكی پڕ تەزویردا واژوو لەسەر داوای بەستنی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنەكان لە كەركوك و سەرۆكی پەرلەمانیش ئەمڕۆ بۆ دانیشتنەكە دیاریدەكات.
پێنجشەممەی رابردوو محەمەد تمیم پەرلەمانتاری عەرەبی كەركوك كە ناسراوە بە داژایەتیكردنی كورد هەڵمەتێكی ئیمزا كۆكردنەوەی پەرلەمانتارانی بۆ دانیشتنێكی نائاسایی بەرپاكردو 81 واژووی كە زۆربەیان لەوانەن ئەمجارە شكستیان لە هەڵبژاردنەكاندا هێناوە، دەستەبەر كرد، كە لە ناویاندا پەرلەمانتارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی هەن، بەڵام لە راستیدا لیستەكە واژووی 71 كەسی پێوەیە چونكە لە زنجیرەی 60ەوە یەكسەر دەبێتە 70 .
دوای پێشكەشكردنی لیستی واژووكاران بە سەرۆكی پەرلەمان، سەلیم جبوری ئەمڕۆ شەممەی دیاریكرد بۆ دانیشتەكە بەمەبەستی رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە شاری كەركوك كە تیایدا كورد یەكەمی بەدەستهێناوە.
جێگەی باسە لە ساڵی 2017دا هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەممەد تمیم بووە ناوەندی پلانگێڕی لە دژی كوردی كەركوك و تیایدا چەندین بڕیاری شۆڤینیانە دژ بە كوردی شارەكە تێپەڕێندرا.




 

‌ 2236 جار بینراوه‌
5/19/2018 1:14:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved